AP ١٤٠٥ گوڵان ٣١ ١٣:٣٥

20 مەلەوانی ئێرانی گەڕێندرانەوە وڵات

20 مەلەوانی ئێرانی گەڕێندرانەوە وڵات

باڵوێزی ئێران لە پاکستان ڕایگەیاند کە 20 مەلەوانی ئێرانی کە لە سەنگاپوور گیریان خواردبوو، گەڕێندرانەوە وڵات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزی ئێران لە پاکستان، بە بەرز نرخاندنی کردەوەی مرۆیی و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان، ئازادکردن و گەڕانەوەی ٢٠ دەریاوانی ئێرانی کە لە سەنگاپوورە گیریان خواردبوو بۆ ئێرانی ڕاگەیاند.

ڕەزا ئەمیری موقەدەم، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاکستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسی: لە دڵەوە کردەوەی مرۆڤدۆستانە و خێرخوازانەی حکوومەتی بەڕێزی پاکستان بۆ بەدواداچوونی ئازادکردنی ٢٠ دەریاوانی ئێرانی کە بە هۆی دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکەیان لە ئاوەکانی سەنگاپوور لە دۆخێکی نەگونجاودا بوون، بەرز دەنرخێنم.

News ID 59544

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha